ئەو گەنجەی بەشێکی جەستەی سوتا لە پێناو رزگارکردنی گیانی منداڵێک

دوای ئەوەی بەمەبەستی بەسەر بردنی چەند کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێیان دەچێتە هاوینە هەواری وەرتێ، رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لەیەکێک لە شوێنە گەشتیاریەکان دەکەوێتەوە دەبینن مندالێک لە ژوورەوەیە نزیکە لەوەی گڕی ئاگر بی سوتێنێت، ئەو گەنجە ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە فریای منداڵەکە دەکوێت و بە سەڵامەتی رزگاری دەکات.

 

رزگار محەمەد سێودین کارمەندي بنكەی بەرگرى شارستانى خەلیفان و دانیشتووی شارەدێی سرێشمەیە  سەرەرای ئەوەی کە پشوو بووە و لە ئەرک نەبوو لەکاتی گەشت کردن بۆ هاوینەهەواری وەرتێ لە نزیک شوێنی ئەو روداوێکی ئاگرکەوتنەوە جۆری غاز روودەدات و ناوبراو بەهۆی ئەو شارەزایەی  کەلەپیشەکەی هەیەتی وەک پیشەی ئەخلاقی کارمەندی ئاگرکوژێنەوە دەست بەجێ دەگاتە سەر شوێنی رووداوەکە و توانیوویەتی ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و مندالێکی ساوا لەنێو لانک رزگار بکات.

ئەو پۆلیسە بە خواکوڕکی راگەیاند راستە من بەشێکی جەستەم سوتا بەڵام زۆر دڵخۆشم کە توانیومە گیانی منداڵێک لەمردن رزگار بکەم وە زیانە ماددیەکانی خاوەنی شوێنە گەشتیاریەکە کەم بکەمەوە.

هەروەها گوتیشی ئەگەر کارەکەی خۆت و گەل و نیشتیمانی خۆتت خۆش بوێت گرنگ نیە کە تۆ لەسنوری کارەکەیت یان لە کاتی ئەرکدای یان لە کاتی پشوودایت، هەر رووداواێک بێتە پێشەوە هەوڵی خۆتی بۆ دەدەیت تەنانەت ئەگەر بە گیانی خۆشت بێت.

گوتیشی مرۆڤ لە ئەرک و لە پشوو دەبێت پێشمەرگە ئاسا ئامادەی هەبێت بۆ پاراستی گیانی هاونیشتیمانیان، کەبینیم دایکێک هاوار دەکات منداڵەکەم سوتا گوتم ژیانمی لەسەر دابنێم دەبێت منداڵە رزگار بکەم. ئێستا راستە من جەستەم سوتاوە ئازاری زۆرم هەیە، بەڵام بێنە پێش چاوتان منداڵەکە لەبەرچاوی دایک و باوک و کەس و کاری بسوتابایا ئەوە بە دڵنیایی ئازاری ئەوان زۆر لە سوتانەکەی من زیاتر دەبوو بۆیە دڵخۆشیم بە پاراستنی گیانی منداڵەکە ئازاری کەم کردوومەتەوە

Back to top button