هاوسەرۆکێکی هەدەپە لە سلێمانی بێسەروشوێن دەبێت، هه‌ده‌په رایده‌گه‌یێنێت كه یه‌كێتی به‌رپرسه له هۆكاری دیارنه‌مانی به‌رپرسه‌مان
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له سنوری پارێزگای سلێمانی و نێو شاری سلێمانی چه‌ند چالاكی و فه‌رمانده‌یه‌كی چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان كردۆته ئامانج له ئێستاشدا هه‌واڵی بێسه‌ر و شوێن بوونی بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) لە پارێزگای سلێمانی راده‌گه‌یێندرێت.
عابد ئیکە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه، عەلی قایار هاوسەرۆکی پێشووی سێرتی هەدەپە لە 15ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-7-2020) بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکمان لەبارەیەوە نییە. ئێمە سەردانی برادەرانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان‌مان کرد، تاوەکو زانیاریمان لەبارەیەوە پێبدەن، جا ئەگەر لەژێر دەستی ئاسایش یان پۆلیس بێت، دەبێت لایەنێک دەستگیری کردبێت، یان لەسەر کارەکەی شتێکی بەسەرهاتبێت”.
هه‌روه‌ها نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان گوتیشی عەلی قایار، هاوسەرۆکی پێشووی سێرتی هەدەپە “لەژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی شارەکە بووە، کێ لێی بەرپرسیار بووبێت، دەبێت چارەنووسی بزانێت، بۆیه یه‌كێتی به به‌رپرس ده‌زانین له هۆكاری دیار نه‌مانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په..