گرووپی ئاڵا سپیه‌كان گرته‌ی سه‌ر بڕینی هاووڵاتیه‌كی كوردیان بڵاوكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی گه‌رمیان گرووپێكی دیكه‌ی توندره‌وی چه‌كداری ده‌ركه‌وتن كه به گرووپی ئاڵا سپیه‌كان ناسراون و سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعشن ساڵی رابردوو دوو هاووڵاتی كوردیان رفاند ئه‌مڕۆ گرته‌یه‌كی سه‌ربڕینی هاووڵاتیه‌كی كوردیان بڵاوكرده‌وه.
له باره‌ی رووداوه‌كه جەمال سڵاح، بەڕێوەبەری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری، رایگەیاند: “دوو هاووڵاتیی خەڵکی گەرمیان کاتێک چوون بۆ راوکردن، لە گوندی بەلەگەی سنووری قەزای کفری لەلایەن چەکدارانی ئاڵاسپیەکان لە ناوچەکە فڕێندران، کە بەشێکن لە داعش و ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه راشگیه‌یاندوه كه : “چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا یه‌كێك له رفێندراوه‌كان ئازدكرا به‌ڵام بەداخەوە ئەمڕۆش گرتەی ڤیدیۆیی شەهیدکردنی هاووڵاتی ئەسعەد عەلی لەلایەن چەکدارانی ئاڵاسپییەکان بڵاوکرایەوە، ئه‌گه‌ر چی ئێمه زووتر ده‌مانزانی كه ئه‌و هاووڵاتیه له ژیاندا نه‌ماوه به‌ڵام ئێستا گرته‌ی سه‌ر بڕینه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە ئاشکرای کرد ئەو هاووڵاتییە پێشتر پێشمەرگە بووە، بەڵام کاتێک فڕێندراوە ماوەیەک بوو وازی لە پێشمەرگایەتی هێنابوو.
ئەو هاووڵاتییه ناوی ئەسعەد عەلییە و دانیشتووی گوندی قەڵای سنووری ناحیەی زنانەیە، ساڵێک و پێنج مانگ لەمەوبەر لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە، لەلایەن چەکدارانی ئاڵا سپییەکانەوە رفێندرابوون.