٧ سودی سەرسورهێنەری فستق بۆ تەندروستی
فستق یەکێکە لە خۆراکە تەندروستەکان، چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە لەوانە:
یەکەم: دەبێتە هۆی بەهێزبونی مێشک.
دوەم: بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئاسن، خوێنیان کەمە.
سێهەم: یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی شەکری خوێن دەدات.
چوارەم: ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی قۆلۆن کەمدەکاتەوە.
پێنجەم: ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ ناهێڵێت.
شەشەم: دەبێتە هۆی سوتاندنی کالۆری لەش، کێشی لەش دادەبەزێنێت.
حەوتەم: سود بە تەندروستی چاو دەگەیەنێت.