كاوە عەزیزی پەیەدە ترسی لە تەرمی شەهیدی پێشمەرگەش هەیە
خواكوڕك
پاش ئەوەی پێشمەرگەیەكی لەشكری رۆژ لە بەرەكانی جەنگ شەهید دەبێت، ئاسایشی پەیەدە دەكەوێتە خۆی و تەواوی رێگاكانی كە دەچێتەوە سەر سێمالكایی دەروازی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان دادەخات بۆ ئەوەی خەڵك پێشوازی لە تەرمی شەهید لە رۆژئاوایی كوردستان نەكات.
د. کاوە ئازیزی، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بەخواكوڕكی راگەیاند، پەیەدە ترسی لەتەرمەكانی هێزی لەشكری رۆژیش هەیە، هەر لەگەڵ شەهید بوونی شەهید محمەد ئەمین سلۆ لەدوێنێوە، ئاسایشی پەیەدە كەوتۆتە خۆی هەموو رێگاكانی كە بەرەو دەروازی سێمالكا دەچێت داخستووە، بۆ ئەوەی لەكاتی هێنانەوەی تەرمی شەهید خەڵكی بەشداری مەراسمەكە نەكات، دەلێت ئەم ترسە سەرتاپای پەیەدەی گرتووە.
رۆژی چاوارشممە، 18ی 1ی 2917 لە ئاسكی موسڵ پێشمەرگەیەك بەناوی محمەد ئەمین سلۆ لە لەشكری رۆژی رۆژئاوای كوردستان، بە گوللە نیشانەشكێنی داعش شەهید بوو، هەر لەگەڵ شەهید بوونی ئاسایشی پەیەدە تەواوی پازگەكانی خۆی قایم كردووە، بۆ ئەوە رێگری لە پێشوازی تەرمی پێشمەرگە شەهید، بكات، كەوابریارە بە پێشوازیكردنی خەڵك تەرمی پێشمەرگەی شەهید بگەرێنرێتەوە رۆژئاوای كوردستان.
لە بەرامبەر دا ئەنەكەسە داوا لە ھاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان كردووە بەشداری لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە تەرمی ئەو شەھیدە بكەن.