ئەگەر رۆژانە ژەمێك برنج بخۆن ئەمە روودەدات

هەرچەندە خۆراكی سەرەكی ڕۆژانەی بەشێكی زۆرمان لە برنج پێكهاتووە, بەڵام بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەك, زۆر خواردنی برنج زیانی تەندروستی بۆ لەش هەیە.

توێژینەوەیەكی پزیشكی باس لەوە دەكات, ئەو كەسانەی ڕۆژانە ژەمێك برنج دەخۆن, ژەهری زەرنیخ بە ڕێژەی (%44) لە خوێنیاندا زیاد دەكات.

زیادبوونی ئەم ماددەیەش ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی سورێنچك و میزەڵدان زیاد دەكات.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەك دەریانخستبوو, كە زۆر خواردنی برنج ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بە ڕێژەی (%27) زیاد دەكات, هەر ئەمەشە وایكردووە كە نەخۆشی شەكرە لە كیشوەری ئاسیادا زۆر بڵاوبێت, چونكە زۆرینەی دانیشتوانی ئەم كیشوەرە ژەمی سەرەكیان لە برنج پێكهاتووە.

Back to top button