کۆنتی: گواستنەوەی کەنیسەکەی میلانۆ ئاسانتره لە گواستنەوەی مێسی بۆ ئینتەر

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر میلان گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ڕیزەکانی نێرازۆری بە جۆرێک لە مەحاڵ وەسف کرد.

دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر ناپۆلی، کۆنتی وەڵامی هەموو دەنگۆیەکانی دایەوە و بەم شێوەیە باسی له ئەگەری هاتنی مێسی کرد بۆ ئینتەر یاخود کڕینی چوار یاریزان کە بەهای هەریەکەیان 50 ملیۆن یۆرۆ بێت کۆنتی گوتی: “هەردوو سیناریۆکە دوورن لە ڕوودانەوە. گواستنەوەی کەنیسەی کاتێدراڵی میلانۆ ئاسانتره لە گواستنەوەی مێسی بۆ ئینتەر!”

ئینتەر و پرۆژەکەی بە ڕاهێنەرایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئامانجیانە یانە ئیتاڵیەکە بگەڕێننەوە ڕیزی گەورەکان و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵی پڕچەککردنی ڕیزەکانیانن.

Back to top button