کەشناسی هه‌رێم : پله‌كانی گه‌رمای یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن راگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 31ی ته‌مموزی 2020، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ کەشناسی باسی لەوەکردوە: ئەمڕۆ لە هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 45، سلێمانی 43، دهۆك 42 و لە كه‌ركوك 47 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 30ی ته‌مموز، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێش رونیکردوەتەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی لە هەولێر به‌رزترین پله‌ 43، سلێمانی 41، دهۆك 40، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

Back to top button