لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌، ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاند و ڕۆژی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیش 1ی ئاب دەبێت.

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 1ی ئابەوە دەستپێدەکەنەوە و لەکاتی گەڕانەوەی هەر گەشتیارێک پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، تاهیر عەبدوڵا رایگه‌یاند، ئێمە سەرجەم ئامادەکارییەکانمان کردووە بەپێی ئەو ڕێنماییانەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق و وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان دەریکردووە، تەنها تیمی تەندروستی ماوە، ئەوانیش هەر کاتێک پێویست بکات ڕەوانەدەکرێن.

Back to top button