لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەت كۆدی بیناسازی ئامادە دەكرێت

بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەت، وەزارەتی پلاندانان و شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی وەبەرهێنان، بۆ ئامادەكردنی كۆدی بیناسازی بۆ هەرێمی كوردستان هاتوونەتە راسپاردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانان بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ هەریەك لە وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون، شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی وەبەرهێنان هاتوونەتە راسپاردن بۆ ئامادەكردنی كۆدی بیناسازی بۆ هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەش كردووە، تا ئێستە ڕەشنووسی شەش كۆد ئامادە كراون كە بریتین لە ڕێسای سەلامەتی بەكاربردن لە بیناكاندا و ڕێسای سەلامەتی لە ئاگر و ڕێسای سەلامەتی تەئسیساتی میكانیكی و كارەبایی و ڕێسای سەلامەتی ستراكچەر و ڕێسای شیانی گەیشتن و ڕێكردن و ڕێسای كارامەیی وزە.

ڕوونی كردووەتەوە، بڕیار وایە ئەو شەش كۆدە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ زانكۆكانی كوردستان تاوتوێ بكرێن و ئامادە بكرێن بۆ پەسەندكردن، هەروەها بڕیارە كە لە قۆناغەكانی داهاتوو چەند كۆدێكی تر ئامادە بكرێن.

Back to top button