بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/07/webste-qalb-wena-95.jpg)
د. لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.7.30 لە پرێس کۆنفرانسێکدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت نەبوونی ئۆکسیجن کاتی بووەو زۆر بە زوویی چارەسەر کراوە بۆیە جێگای نیگەرانی نییەو هیچ نەخۆشێکیش بە هۆی نەبوونی ئۆکسیجن گیانی لە دەست نەداوە .
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا روونکردنەوە لە سەر کەمبوونی ئۆکسجن دەدات و گوتی : لەبەر ئەوەی نزیکەی دوو کاتژمێر گەیشتنی ئۆکسجین لەڕێگەی سلێمانییەوە وە دوا کەوتووە،بەشێک لە کەس و کاری نەخۆشەکان وا تێگەیشتوون کە ئۆکسجین نەماوەبەڵام هەر لێرەوە ڕایدەگەیەنین هیچ گرفتێکی ئەوتۆ نییەو هیچ نەخۆشێکیش بە هۆی نەبوونی ئۆکسیجن گیانی لە دەست نەداوە
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات : ئێمە بە بەردەوامی هەموو کارمەند و کرێکار و دکتۆر و پەرستار، بتڵی ئۆکسجینی نەخۆش دەگۆڕن و