وەزارەتی ئەوقاف : نوێژی جەژن ناکرێت

 

 

وەزارەتی ئەوقاف بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کورۆنا موێژی جەژی هەینی ڕاگرت و داواش لە موسوڵمانان دەکات ڕەچاوی بارودۆخەکەبن .

 

لەمبارەوە شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئیڕشادی ئایینی لەوەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینیی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان بەگشتى و ھەرێمى كوردستان بە تایبەتی ڕایگەیاند، مەترسی کۆرۆنا لە ئاستێکدایە کە نابێت نوێژی جەژن بکرێت ، ئەوەش تەنها لە کوردستان نییەو تەنانت وڵاتی سعوودیاش ئەو بڕیارەی داوە بۆیە موسوڵمانان نابێت ئەو بڕیارە بە هەڵە لێک بدەنەوە .

 

لە بەشێکی دیکەی قسەلانیدا گوتی : زۆر  جێگەی خۆشحاڵیمان بوو كه‌ بڕیاردرا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بۆ ئەنجامدانی ھەرپێنچ نوێژە فەڕزەکان، بەڵام داوا لە موسوڵمانان دەکەیین له‌ڕووانگه‌ی ھەستكردن بەبەرپرسیارەتی  له‌بەرامبەر خوای گەورەو ، پاشان له‌ بەرامبەر بریار و رێنمایەکانی حکومەت ویاسا دا  ،  پابه‌ند بن به‌ بریارەکانی لێژنەی باڵای بەره‌نگاربونەوه‌ی کۆروناوە ، چونكه‌ ھەر سەرپێچیەک لەو بریارانە بەرپرسیارەتی هەڵدەگرێت

 

لە کۆتاییشدا لەبارەی ئەو کەسانەی نوێژ لەدەرەوەی مزگەوتەکان دەکەن گوتی : ئەوان لەحەرەمی مزگەوتەکان بەرپرسن، ئەوەی تر دەکەوێتە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکان، پێشتریش سزای ئەو کەسانە دراوە کەلەدەرەوەی مزگەوتەکان نوێژی بەکۆمەڵیان کردوە بۆیە ئێمە هیچ بەرپرسیارتیمان لە دەرەوەی مزگەوتەکان لە ئەستۆ نابێت .

Back to top button