قایمقامی هەولێر : نەبوونی چەند کاتژمێر ئیکسیجن زیاد لە پێویست گەورە کراوە

 

نەبەز عەبدولحەمید قائمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان لە بارەی نەمانی ئوکسیجن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری روونکردنەوە دەدات .

 

قائمقامى قەزاى ناوەندى هەولێرڕایگەیاند ،، ئەو بابەتەی نەخۆشخانەى ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری تووشبووانی کۆرۆناوە تۆزێک گەورەکراوە و تەنها چەند کاتژمێر گەیشتنی ئۆکسیجن لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر دوا کەوتووەو هیچ تووشبوویەکی کۆرۆناش بە هۆی نەبوونی ئۆکسیجنەوە گیانی لە دەست نەداوە .

Back to top button