سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاراستەی موسوڵمانان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی جیهان و تایبەت موسوڵمانانی کوردستان دەکات .
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنى قوربان له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جيهان، هه‌روه‌ها له هێزه‌كانی ناوخۆ، پزيشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمى كوردستان كه بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان به‌ره‌نگارى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه، به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م.
هیوادارم جه‌ژن بكه‌ینه ده‌رفه‌تی قووڵكردنه‌وه‌ی زياترى گیانی لێبورده‌یی، ته‌بايى و پێكه‌وه‌یيى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان، هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌كيشمان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان بگاته سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری. كوردستانيان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بين و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك تواناكانمان يه‌ك بخه‌ين و پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ چاره‌سه‌ركردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌كان و مسۆگه‌ركردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كان و پاراستنى پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمى كوردستان.
به ڕێز و پێزانینێكی زۆره‌وه له خۆڕاگری و پشوودرێژيی کوردستانيان ده‌ڕوانم كه به‌هۆى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورييه‌كانييه‌وه، به‌رگه‌ى قه‌يران و سه‌ختييه‌كان ده‌گرن، هیوادارم جه‌ژنه‌كانی داهاتوومان له خۆشی و ئاسوده‌ییدا بگێڕین، سه‌ختييه‌كانمان تێپه‌ڕاندبێت و ئاسۆیه‌كی گه‌ش به ڕووی كوردستاندا كرابێته‌وه، هه‌روه‌ها داواكارم هه‌مووان ڕه‌چاوى ڕێكاره ته‌ندروستييه‌كان و خۆپارێزى بكه‌ن.
جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى. ئاشتى و سه‌قامگيرى بۆ كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه، جيهان و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
30/7/2020