عێراق : شەست و هەشت کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو کردەوە .

 

لە ڕاگەیاندرواوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢ هەزار و ٩٦٣ کە س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

٢ هەزارو ٨٥ کەس چاکبوونەتەوە .

 

٦٨ کەس گیانیان لە دەستداوە .

 

بە پێی دوایین ئامر تا ئیستا ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ، ١٢١ هەزار و ٢٦٣ کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی چاکبوونەتەوە ٨٥هەزار و٥٤٦کەسن.

 

هەروەها کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ٤ هەزار و ٦٧١کەس.

Back to top button