فۆرمی خۆراکی هەڵەبجە بە ناوی پارێزگای هەڵەبجە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

 

 

 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ڕاگەیاندرواێکدا ئاشکرای دەکات ،چاپى (2020 – 2021)ى پسوڵەى خۆراکى پارێزگاکان گەیشتە هەرێمى کوردستان و بۆ یەکەمجار وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ پسووڵەى تایبەت بە پارێزگاى هەڵەبجە چاپ کراوە و دواى پشووەکانى جەژن دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بۆ یەکەمجار، چاپى پسوڵەى خۆراکى پارێزگاى هەڵەبجە دابەش دەکرێت.

 

چاپى (2020 – 2021)ى پسوڵەى خۆراکى پارێزگاکان گەیشتە هەرێمى کوردستان و بۆ یەکەمجار وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ پسووڵەى تایبەت بە پارێزگاى هەڵەبجە چاپ کراوە و دواى پشووەکانى جەژن دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

 

دواى ئەوەى پسووڵەى خۆراک بۆ ساڵانى (2020 – 2021) لەلایەن وەزارەتى بازرگانى حکوومەتى فیدراڵ چاپ کرا، ئێستا چاپى نوێى پسووڵەى خۆراکى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان گەیشتوونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکانى رێکخستنى پسووڵەى خۆراک و دواى وردبینى بەسەر بریکارەکان و دواتر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێن.

 

ئەوەى جیاوازە لە پسووڵەى خۆراکى ئەمساڵدا، وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە کراوە، ئەوەش دواى هەوڵ و پەیوەندیى بەردەوامى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیى حکوومەتى هەرێم و ستافى تایبەتمەند لە وەزارەت و ئەنجوومەنى وەزیران، لەگەڵ وەزارەتى بازرگانیى عێراق. کە هەمووی ئەو هەوڵە بەردەوامانە بوونە هۆى ئەوەى وەزارەتى بازرگانیى عێراقى فیدراڵ وەک تاکە وەزارەت بە رەسمى هەڵەبجە وەک پارێزگا بناسێنێت.

 

ئێستا (28122) پسووڵەى خۆراک بۆ پارێزگاى هەڵەبجە چاپ کراوە و لە بنکەى رێکخستنى پسووڵەى خۆراک لە هەڵەبجە وردبینى بۆ دەکرێت کە بڕیارە دواتر وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى ئەو بنکەیە بکاتە بەڕێوەبەرایەتى بۆ ئەوەى سەرجەم رێکارەکانى هاووڵاتیان لەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەنجام بدرێت و پێویست بەوە نەکات هاووڵاتیانى هەڵەبجە بۆ ئەو مامەڵەیە سەردانى سلێمانى بکەن.

 

ئەم هەوڵە خزمەتێکى بچووکە بۆ خەڵکى قوربانیدەرى هەڵەبجە و هەوڵەکانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بۆ خزمەتى زیاترى پارێزگاى هەڵەبجە و سەرجەم پارێزگاكانی دیکەى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبن.

Back to top button