پەکەکە لە شنگاڵ گەنجانی رفێندراوی زیندانی کردووە

 

هێزەکانی پەکەکە جێگیر کراو لە شنگال وێڕای هەڕەشە لە خۆپیشاندەران کە داوای ئازادی گەنجە رفێندراوەکانیان دەکەن ، بە هێچ جۆرێک ئامادە نین ئەو گەنجانە ئازاد بکەن کە لە زیندانە نهێنیەکاندا دەستبەسەرکراون .

 

لەمبارەوە سەعدوون قۆڵۆ ناسراو بە (سەعدوون زەرۆ)، چالاکوانی سەر بە ماڵی ئیزدییان لە شنگال لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، پەکەک بە لێدانی تونێل زیندانی نهێنی هەیە و گەنجەکان لەوێدا زیندانی کراون .

 

هەروەها دەڵێت کەس و کاری ئەو گەنجانە ئامادەن پارەیەکی زۆر بە پەکەکە بدەن لە بەرانبەر ئازادی مناڵەکانیان بەڵام ، هیچ وڵامێکیان نادەنەوە .

 

وەک سەعدوون باسی دەکات زیاتر لە سەدان گەنجی شنگالی لەو زیندانانە دا دەستبەسەرن لە بەر ئەوەی ئامادە نین چەک بۆ پەکەکە هەڵبگرن .

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک پەکەکە لە ( قەرەچکۆڵ )ی سەر چیای شنگال زیندانی نهێنی هەیە و هەموو دیوارەکانی کە بەرچاون بە ڕەنگی سوور داپۆشراون ، لە ناو زیندانەکانیشدا وەک شەڕێکی دەروونی گڵۆپی سوور بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری بۆ ئەو گەنجە زیندانیانە پێدەکەن ، بەجۆڕێک کە کاتێک دێنە دەرێ ناتوانن چاو لە خۆر بکەن و بێهۆش دەکەون .

 

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ، لە ئیستادا خەڵکی شنگاڵ نازانن داوا لە کام هێز و لایەنی ناوخۆیی و دەرەوەیی بکەن ، ئەوان لە چنگی پەکەکە ڕزگار بکات و خاوەن زەوی و زارەکانێش بگەڕێنەوە سەر کارو باری رۆژانەیان

Back to top button