سامان به‌رزنجی: مردن له رزگاری به هۆی نه‌مانی ئۆكسجین نه‌بووه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان وا بڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین له نه‌خۆشانه‌ی رزگاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌و میدیایانه ده‌دات وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن پرسی له‌كاركه‌وتنی كاتیی كارگه‌یه‌كی ناوخۆیی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاریان گه‌وره تر له قه‌باره‌ی خۆی پیشانداوه و رۆژانه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه تووشبووان به كۆرۆنا به ژماره‌ی جیاجیا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ئه‌مڕۆش حاڵه‌ته‌كه هه‌ر به‌و جۆره بووه و مردن به هۆی نه‌مانی ئۆكسجین نه‌بووه.
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، وه‌زیری ته‌ندرووستی ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به كۆرۆناشی راگه‌یاند و گوتی: له 24 كاتژمێری رابردوودا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 368 كه‌سی دیكه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.
پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی
له 24 كاتژمێری رابردوودا، 368 حاڵه‌تی نوێی تووشبوو تۆمار كراوون. 3048 پشكنین ئه‌نجامدراوه. 78 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه هه‌یه. 5 حاڵه‌تی مردن له هه‌ولێر هه‌یه و یه‌كێكیان له فریاكه‌وتن بووه و 4 حاڵه‌تیش له رزگاری بووه. 4 حاڵه‌تیش له سلێمانی و 2 حاڵه‌ت له گه‌رمیان تۆمار كراوون و كۆی گشتی 11 حاڵه‌تی مردن بووه.
كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته: 13614 حاڵه‌ت و 568 حاڵه‌تی مردن هه‌یه، %3.8ی رێژه‌ی مردن پێكده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری روونكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵ و راگه‌یاندنانه‌ی بڵاوكرانه‌وه، به‌داخه‌وه زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كراوه و راستی نه‌گه‌یشته هاووڵاتیان و پشێوی درووست كرد و هه‌ندێك له میدیاكان له بری پشتیوانی بۆ ته‌ندرووستی، ره‌وشه‌كه‌یان به گه‌وره‌تر له خۆی و رووداوی نه‌بوونی ئۆكسجینیان بڵاوكرده‌وه.
به‌داخه‌وه كێشه له كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌كه هه‌بووه و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر كێشه هه‌بووه و 400 بتڵی ئۆكسجین هه‌بووه و سه‌ره‌تا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه درووستكراوه، ته‌نیا 72 قه‌ره‌وێڵه ئۆكسجینی بۆ دابینكراوه. بۆیه قه‌باره و توانای ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به به‌رده‌وام 300 نه‌خۆش ئۆكسجینی له‌سه‌ر بووه. ئه‌وانه‌ی له قاوشهكانیشن سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه و ره‌وشیان جێگیره. بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه‌مانی ئۆكسجین، كێشه‌كه‌ی درووست كردووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌ن تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و به هێنانی چه‌ند بتڵێك له ده‌ره‌وه له لایه‌ن هاووڵاتییه‌وه پێویستی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه پڕ ناكاته‌وه. رۆژانه 300 بتڵی ئۆكسجین به‌كار ده‌هێنرێن و ئۆكسجینی شلیش له كارگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه ده‌كرێت. هێنان و بردنی 300 بتڵی ئۆكسجین له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر پلیكانه‌ی نه‌خۆشخانه، بێ متمانه‌یی و پشێوی درووست ده‌كات. ئۆكسجین له هه‌ر شوێن نه‌مێنێت، ئۆكسجینی به‌دیل هه‌یه. خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی بینیمان خه‌ڵكێكی زۆری خێرخواز ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیان كردووه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه هاوكاری بكه‌ن و دوای دوو كاتژمێر ئۆكسجینی سه‌نتراڵی نه‌خۆشخانه‌كه چاكبووه‌ته‌وه و له به‌یانییه‌وه كارده‌كات.
ئه‌مه كارگه‌یه و ئاسنه و پێویسته هاووڵاتیان خۆیان دوور بگرن له نه‌خۆشخانه و به داخه‌وه نه‌خۆشه‌كان له دۆخێكی مه‌ترسیداردان و زۆربه‌یان له ژێر ئۆكسجینن و ده‌بێت هاووڵاتیان پشتیوانی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بپارێزێت. مردن به هۆی نه‌مانی ئۆكسجین نه‌بووه. ته‌نیا له‌م نه‌خۆشخانه‌یه رۆژانه 4 تا 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی نه‌كردووه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له خۆپارێزی و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردندا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به په‌رۆشه‌وه بووه بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ی باسكراوه له میدیادا و چه‌ندین جار بودجه‌ی ته‌رخانكراو مانگانه 6 ملیار دینار بووه له 5 مانگی كاركردندا 30 ملیار دینار ده‌كات و بودجه‌ی تایبه‌تی كۆرۆناش 18 ملیار دینار خه‌رج كراوه و تا ئێستا نزیكه‌ی 40 ملیار دینار بۆ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خه‌رج كراوه و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ درێغییهكی نه‌كردووه.
ته‌نیا پشكنینی پلازمای خوێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بدرێته نه‌خۆش، 400 هه‌زار دیناری پێویسته. ئۆكسجین رۆژانه 10 ملیۆن دیناری عێراقی خه‌رجی هه‌یه. بۆیه نه‌بوونی بودجه و خه‌رجی هۆكار نه‌بووه. ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت بێئومێدكردنی خه‌ڵكه و هه‌موو ئۆرگانه‌كانی حكومه‌ت هه‌موو توانایان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانكردووه و خێرخوازانیش رۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه له‌و رووه‌وه. ئێمه نیگه‌رانین له ره‌فتاری هه‌ندێك میدیا، ده‌كرا بێن هه‌قیقه‌ت بگه‌یه‌نن و ژماره‌ی بتڵهكان بژمێرن. ئه‌وه‌ی پشێوی درووستكرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرتانه بوو، كه راكێشانی بتڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه‌مانی ئۆكسجین بوو.
نه‌خۆشی راسته‌قینه‌ی ترسناك له نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه و له جه‌ژندا ده‌بێت ره‌چاوی رێنماییه‌كان بكرێت و ده‌بێت رێنماییه‌كان به توندوتۆڵی جێبه‌جێ بكرێن و خۆپارێزی و رزگاربوون ته‌نیا به ئۆكسجین نییه، كۆمه‌ڵێك ئامێر و پێداویستی هه‌یه به‌یه‌كه‌وه‌ن. تكایه خۆتان مهگهیهننه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تووشی كۆرۆنا بن. تكاتان لێ ده‌كه‌ین، خۆتان بپارێزن. به جددی وه‌ری بگرن. به‌رامبه‌ره‌كانتان بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یان هه‌بێت ره‌نگه هه‌ڵگری كۆرۆنا بن. تكایه سه‌ردان و به‌ركه‌وتن و قه‌ره‌باڵغی درووست مه‌كه‌ن.