تره‌مپ داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا ده‌كات به هۆی مه‌ترسی كۆرۆنا
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له ئێستادا كێبڕكێی نێوان كاندیدی كۆماریه‌كان و دیموكراته‌كان زیاتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ربڕی و ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند، كه تا چه‌ند رێی تێده‌چێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به هۆی په‌تای كۆرۆنا دوابخرێت.
دواتر تره‌مپ له زنجیره‌یه‌ك تویتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته هۆی هێنانه‌ئارای زۆرترین فڕوفێڵ و وردی تێدا كه‌مه. هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند، ئایا ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن به هۆی په‌تای كۆرۆنا دوابخرێت و گوتی: پێویسته ده‌نگدان دوا بخرێت، مادام خه‌ڵك ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی گونجاو و سه‌لامه‌ت و پارێزراو ده‌نگ بدات