تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌ڵمانیا نه‌مان دۆشێت 12 هه‌زار سه‌رباز له‌و وڵاته‌ ده‌كشێنینه‌وه‌

 

ئەمریکا لە دوای شەڕی دووەمی جیهانیەوە تا ئێستا چه‌ندین بنکەی سەربازی و دەیان هەزار سەربازی لە ئەڵمانیا جێگیر كردووه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌ڵمانیا ئاماده‌نیه‌ كه‌ خه‌رجیه‌كانی بنكه‌ سه‌ربازی و سه‌ربازانی ئه‌مریكا بدات بۆیه‌ ئه‌مریكا بڕیاریدا ژماره‌ی سه‌ربازانی كه‌م بكاته‌وه‌ به‌ جۆرێك بۆ 24 هه‌زار سه‌رباز كه‌مبكرێته‌وه‌

 

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بەرلین تێچووی مانەوەی سەربازەکانیان نادات، بۆیە بەمزوانە نزیکەی 12 هەزار سەربازیان لە ئەڵمانیا دەکشێننەوە، تاكو چیتر ئه‌ڵمانیا نه‌مان دۆشێت.


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی چەند هەفتەدا 11 هەزار و 900 سەربازیان لە ئەڵمانیا دەکشێننەوە، باسی لەوەشکردوه، چیتر ناهێڵین بماندۆشن، ئێمە پارێزگاری لە ئەڵمانیا دەکەین، بەڵام ئەوان ئامادە نین تێچووی ئەو کارە بگرنە ئەستۆ.

لای خۆیەوە مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندوه، شەش هەزار و 400 کەس لەو سەربازانە دەگێڕنەوە بۆ وڵاتەکەیان و پێنج هەزار و 600 سەربازی تریش بۆ وڵاتانی تری ناتۆ لەوانە ئیتالیا و بەلجیکا رەوانە دەکەن.

ئیسپەر وتیشی، ئەو هەنگاوە بەشیکە لە گواستنەوەی ستراتیژی و ئامانج لێی ئامادەکارییە بۆ باشتر روبەڕوبوونەوەی مەترسیەکانی روسیا و چین.

Back to top button