لە هەرێمی کوردستان لە٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣٦٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە
دوای ئەوەی دکتۆر سامان بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی بە هۆی کۆرۆنا خستەروو بە پێی زانیاریەکان ٣٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوونە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 368 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 11 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە؛ هاوکات 78 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوای لە هاونیشتمانیان کرد کە پاڵپشتی و پشتگیری لە رێنماییە تەندروستییەکان بکەن بەمەبەستی پاراستنی خۆیان و کەسوکاریان.