وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ماڵی كارگوزاری قوتابخانەیەکی سلێمانی جه‌ژنی كرد

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماڵی كارگوزارێكی ئاماده‌یی سه‌ڵاحه‌دینی كوڕان له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، نانی جه‌ژنیان خوارد.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌یری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی نانی بەیانی یه‌كه‌م رۆژی جەژنیان لە ماڵی مام سابیر، پیاوێکی دڵسۆز، کارگوزار لە ئامادەیی سەڵاحەدینی کوران خواردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: له‌ نان خواردنه‌كه‌ی ماڵی مام سابیر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ دڵشاد عومه‌ر، بەڕێوه‌بەری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، عومەر ئه‌حمه‌د، یاریدەدەری بەڕێوه‌بەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، مامۆستا عومەر بەڕێوه‌بەری پەروەردەی رۆژهەڵات و مامۆستا محه‌مه‌د بەڕێوه‌بەری ئامادەیی سەڵاحەدینی کوران ئاماده‌بوون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی ته‌مموزی 2020، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌.

Back to top button