ئێران سنووره‌كانی له‌به‌رده‌م نه‌یاره‌كانی توركیا ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

دوای دانپێنانەکانی هێرشبەرەکەی شەوی سەری ساڵی ئەستەمبوڵ و ئاشکرابونی چۆنیەتی بڕینی سنوری تورکیا لە ڕێگای ئێرانەوە،گومانەکان لەسەر ئێران زێدەتر بون بەهۆی ئاوەڵا کردنی سنورەکانی بەڕوی ئوسوڵیەکانی ناوەڕاستی ئاسیا بۆ چۆنە نێو تورکیا.

واسب شاهین والی ئەستەمبوڵ تایبەت بەو پرسە ئەوەی خستەڕوو کە ئەنجامدەری هێرشەکەی شەوی سەری ساڵی ئەستەمبوڵ ئەوەی ئاشكراكردووه‌ کە لە ڕێگای سنورە وشکانیەکانی وڵاتی ئێرانەوە لەگەڵ مناڵێکی ٤ ساڵان بە شێوەی قاچاخ خۆی گەیاندۆتە تورکیا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە پێشتریش چەند هێرشێکی تیرۆریستی لە تورکیا ئەنجامدران و دوای لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتن کە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە لە سنورەکانی ئێرانەوە دزەیان کردۆتە ناو خاکی تورکیا.

Back to top button