هەولێر : بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ( ١٦٠ ) سەر ئاژەڵ کرانە قوربانی
نووسینگەی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بە ئامادەبوونی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەیەکەم رۆژی جەژندا ١٦٠ ئاژەڵ لە کوشتارگای هەولێر کرانە قوربانی .
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، فرسەت سۆفی ویرای پیرۆزبایی لە گشت موسوڵمانانی جیهان و تایبەت کوردستان ئەوقافی کوێتی و کونسولی وڵاتی کوێت و مانگی سووری تورکی و مانگی سووری عێراقی و دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئیغاسەی ئیسلامی فەرەنسی و بەریتانی و هەموو ئەو هاووڵاتی و کەس و لایەنانەی کرد ، کەبەشدار بوون لەو هەڵمەتە خێرخوازانەدا بۆ ئەوەی بە سەر کەمپ و گەڕەکە هەژارنشینەکاندا دابەش بکرێت .