رۆژانە چەند گۆشتی سوور بخورێت ئاساییە.؟

توێژینەوەیەكی نوێ زیانێكی نوێی گۆشتی سوور دەردەخات، كە ئەگەری تووشبوون بە كێشەی دڵ و جگەر زیاد دەكات، گۆشتی سوور رێژەیەك مەددەی (كارنیتین) لەخۆدەگرێت، چەند جۆرێكی بەكتریا، كە بە سروشتی لە كۆئەندامی هەرسدا هەن، ئەم مادەیە شیدەكەنەوەو پاش چەند كارلێكێكی دوورودرێژ، بەرز بوونەوەی كۆلیسترۆَڵ و بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵی لێدەكەوێتەوە.

هەروەها، لە میانەی هەمان پڕۆسەی كیمیاییدا، پاش شیبوونەوەی (كارنیتین) لەلایەن بەكتریاكانەوە، چەند بەرهەمێكی ئەم كارلێكە بە شێوەی گاز دەگاتە جگەرو لەوێدا دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی (TMAO) كە زیان بە دڵ و جگەر دەگەیەنێت.

بە بۆچوونی زۆرێك لە پسپۆڕانی تەندروستی وا باشە رۆژانە لە (70) گرام گۆشتی سوور زیاتر نەخورێت.

Back to top button