کەشناسی هەرێم : پلەی گەرمی شارەکانی کوردستان بەرز دەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 43 و سلێمانی 42 و دھۆك 41 لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.