سەعدی پیرە: دەبێت داوا لەسەرۆكی هەرێم بكەین لەپۆستەكەی بەردەوامبێت
خواكوڕك
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم هاتەدەنگ دەڵێت بە لەبەر چاو گرتنی دۆخی ناوچەكەو ئەو گۆڕانكاریانەی كە بەڕێوەن دەبێت داوا لەسەرۆكی هەرێم بكەین، لەپۆستەكەی بەردەوامبێت تاشەڕ كۆتایی دێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی وتارێكیدا كە ئەمڕۆ پێنجچەمە پێشكەشی كرد رایگەیاند:” ئەگەر چی پرسی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەشێكە لەكێشەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان, بەڵام بەو پێیەی هەرێم لەدۆخی شەڕدایە، ناكرێت بە سەرۆكی هەرێم بڵێن پۆستەكەت جێبهێڵێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی پیرەدا دەلێت:” راستە وادەی سەرۆكی هەرێم كۆتا هاتووە چەند جارێكیش خۆی گوتوویەتی كە كەسێك دیاری بكرێت بۆ شوێنی ئەو, بەپێی یاسا ئەگەر رێككەوتننامەیەكی سیاسیو یاسایەكی نوێ نەبێت، بۆ داهاتوو سەرۆكی هەرێم وادەی سەرۆكایەتی بە كۆتاهاتووە لەگەڵ ئەوەی دوو ساڵی بۆ درێژكرایەوە, بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت لایەنەكان بۆ ئەو پرسە دۆخەكە لەبەرچاو بگرن.
سەعدی ئەحمەد لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا دەڵێت:” بۆ ئەو پرسە گفتوگۆی لایەنەكان بەردەوامە، كە لەگفتوگۆكاندا، جگە لەپرسی سەرۆكایەتی هەرێم، باسی كێشەكانی تری وەك پەرلەمانو هاوسەنگی سیاسیو قەیرانی داراییش كراوە، كە جەختكراوەتەوە دەبێت كێشەكان چارەسەربن.
شایەنی باسە چەندین جارە مەسعود بارزانی سەرۆك هەرێمی كوردستان داوای لە لایەنە سیاسیەكان كردووە كە بە كۆدەنگی هەمەلایەنی كەسێك دیاری بكرێت بۆسەرۆكایەتی هەرێم خۆیشی پالپشتی دەبێت, بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێك كاندیدی نەبووە بۆ ئەو پۆستە.