فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێنماییەکانی تایبەت بەگەشتکردن بڵاودەکاتەوە

فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە، لەڕێی ڕاگەیەنراوەوە ڕێنوێنییان بۆ گەشتیاران بڵاو کردووەتەوە و ڕێکارەکانی خۆپارێزیش جێبەجێ دەکەن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ھاوڵاتیانی بەڕێز،

ئەمڕۆ ٢٠٢٠⁄٨⁄١ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە.

پێویستە گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕوکەخانە.

بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR). پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەۆە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.

پشکنینەکان، بەپێی بڕیاری بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، لە بنکەی تەندروستی زانکۆ، رێگای کەرکوک، تەنیشت کۆلێژی زانست، ئەنجام دەدرێن.

ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR) بەر لە ٤٨ کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچوویەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار.

پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان.

ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی ١٤ رۆژ) نایانگرێتەوە.

ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل

٢٠٢٠/٨/١

Back to top button