دۆناڵد ترەمپ: تۆڕی کۆمەڵایەتی “تیک تۆك” لە ئەمریکا قەدەغە دەکەین

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕیارێک بۆ قەدەغە کردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک واژوو دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ویلایەتی فلۆریدا-وە بۆ واشنتۆن و لە ناو فڕۆکەدا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە بیر لە گرتنەبەری رێوشوێن دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەکاتەوە گەیشتنە ئەو بڕیارەی تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە بکەن.

گوتیشی، لە ئێستادا دەسەڵاتی ئابووری دۆخی لە ناکاوی پێدراوە، بۆ قەدەغە کردنی تیک تۆک یان پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانە ئەو دەسەڵاتە یاخود بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی لەسەر واژوو دەکات.

ترەمپ ئاشکراشی کرد کە ئەگەر هەیە رۆژی شەممە ئەم بڕیارە بکرێتە فەرمی.

Back to top button