بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بوومەلەرزەیەک کفری و خانەقینی هێناوەتە لەرزین و بە دوو جار روویداوە .
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە بوومەلەرزەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووی داوەوو بە گوڕی ٣.٧ ریختەر بووە بە قوڵایی ١٠ کیکۆمەتر .
بوومەلەرزەکە لە دووی ٣٩ کیلۆمەتر لە کفری روویداوە کە دەکەوێتە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە