دهۆک : سەربڕخانەیەک رۆژانە ٧٠ تۆن گۆشتی مریشک دەخاتە بازاڕەوە
سەربڕخانەیەکی مریشک کەسێمێلی دهۆک ، وەک یەکەم سەربڕخانەی هاوچەرخی تایبەت ، دەست بەکار دەکات و رۆژانە ٧٠ تۆن بەرهەمی مریشکی خۆمانە دەخاتە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە .
لە گەڵ کرانەوەی ئەو سەربڕخانەیەدا هەلی کار بۆ زیاتر لە ١٥٠ کەس ڕەخساوەو مریشکەکانیش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێن بۆ سەربڕخانەکە .
سەربڕخانەکە لە عێراقدا پێشکەوتووترینە. هەموو سیستەمەکەی خۆکارەو دوای پاککردن مریشکەکان دەخرێنە نێو ساردخانەوە تاوەکو پلەی ئێسکەکەی دەگەیەنینە 18ی ژێر سفر و دواتر ڕەوانەی بازاڕەکان دکرێت .
جیاوازیی مریشکی خۆماڵی لەو سەربڕخانەدا ئەوەیە لە قۆناخی یەکەمدا دەکەوێتە بازاڕ. بەڵام ئەو مریشکە بەستووەی لە دەرەوە دێت زۆر جار دەتوێتەوە و دەبێتە هۆی پیسبوونی و ئەگەری هەیە زیانی بۆ تەندروستیش هەبێت “.
سەربڕخانەکە جگە لە مریشک 16 بەرهەمدیکەی وەک سنگ، باڵ، جگەر، مل، ران، چیکڵدانە، دڵ و چەندانی دیکە دەخاتە بازاڕ.