ماوەکە تەواو بوو ، بزانە چەند پەرلەمانتارفۆرمی ڕتکردنەوەی خانەنشینیان پڕکردۆتەوە
جەلال محەممەد، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ماوەی دیاری کراو بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران کۆتایی هات و تەنها ٨ پەرلەمانتار فۆرمەکەیان پڕ کردۆتەوە .
هاوکات باس لە ڕێکارێکی یاسایی ئەو بوارە دەکات و دەڵێت ، تا کۆتایی خولی چوارساڵەی پەرلەمانتاریش، پەرلەمانتار مافی هەیە بە شێوەی سەربەخۆش لە وەرگرتنی خانە نشینی پاشگەز بێتەوە.
لە یەكەم رۆژ رەتكردنەوەی فۆڕمی خانەنشینیی پەرلەمانتاریدا هەشت پەرلەمانتاری دوو فراكسیۆن و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ بەڵێننامەیان پڕكردەوە كە دەستبەرداری خانەنشینیەكەیان دەبن و ئەمڕۆ ١/٨/٢٠٢٠ کۆتا رۆژی دیاریکراو بوو بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە .