رووسیا پێکوتەی کۆرۆنا دەخاتە بازاڕەوە
لە دوای سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان ، وەزارەتی تەندروستی رووسیا ئاشکرای دەکات بە نزیکانە ڤاکسینی کۆرۆنا لە بازاڕەجیهانییەکاندا بڵاو دەکاتەوە .
لە مبارەوە میخائیل موراشکۆ, وەزیری تەندروستی رووسیا لە پەیمانگای گامالێیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت تاقیکردنەوەکان کۆتاییان هاتووە و لە مانگی ١٠ ی ئەمساڵدا دەستدەکرێت بە بڵاو کردنەوەی ڤاکسینەکە.
هاوکات ڕایدەگەیەنێت وەک ڕێزگرتنی تایبەت ، پزیشک و مامۆستایان یەکەم کەس دەبن بە دژە کۆرۆنا بکوترێن.
ئەو هەواڵەی وەزارەتی تەندروستی رووسیا لە کاتێکدایە کە تا ئێستا 100 کۆمپانیای جیاواز کار بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن و تاوەکو ئێستا چوار دانەیان چوونەتە قۆناغی کۆتایی و هەمووشیان ڕایانگەیاندووە بەم زووانە ڤاکسینەکە دەخەنە بواری زانستی پزیشکی و کۆمەڵگەی جیهانییەوە .