بازرگانی بەگیانی هاوڵاتیانەوە دەكرا كۆرۆنا نیە تا وای لێهات كۆرۆنا بڵاو بۆتەوە ئێستا بە 20 بتل ئۆكسجین بازرگانیەكە بەردەوام دەكەن

لەسەرەتایی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو كەسانەی هانی خەڵكیان دا كە پابەندی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی نەبن و دەیان گوت كۆرۆنا درۆیە، ئێستا دەیانەوێت گرفتەكانی بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لەسەر كۆی سیستەمی تەندروستی بەكار بهێنن بۆ بازرگانیەكەیان بە هاوڵاتیانی كوردستان”.

پێشتر بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی رزگاری ئاشكرا كرد كە ئەوان رۆژانە پێویستیان ئۆكسجینە بەڵام لە ئێستادا هیچ گرفتێكی ئۆكسجین نیە”.

پێشتر چەند كادیرێكی سیاسی لە نەخۆشخانەی رزگاری بە سیناریۆیەك ویستیان ئەو كێشەیەی كە لە نەخۆشخانەی رزگاری رویدا، بەكار بهێنن بۆ بازرگانی سیاسی بەڵام هەر زوو لێژنەی لێكۆلینەوە لەو كێشەیە دروست كراوا و بوار نەدرا بكرێتە ناوەندی مزایەداتی سیاسی”.

بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی كە هەندێك لایانی سیاسی هیچ كاریان نیە جگە لە بازرگانی و چەواشەكاری میدیایی بەردەوامن لە چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر هەر ئەو میدیای و لایانە سیاسیانە، بوون هانی خەڵكیان دا پابەندی رێنمایەكان نەبن”.

Back to top button