مستەفا کازمی : هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەر بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکیدا لەبارەی دۆخی عێراق باسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ و ئه‌ركی پاراستن و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیشی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن

 

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق- یۆنامی لە کاردانەوەی بڕیارەکەی کازمی رایگەیاند، پێشوازی لە بانگەوازی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە رۆژی 6ی حوزەیرانی داهاتوودا و “هەڵبژاردنی پێشوەختە داواکارییەکی سەرەکی خەڵکی بۆ گەیشتن بە سەقامگیرییەکی زیاتر و دیموکراسییەکی گەشەکردووتر لە عێراقدا جێبەجێدەکات

 

هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراقیش داوای لە گه‌نجان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان کرد خۆیان رێكبخه‌ن و ئاماده‌بن بۆ ھەڵبژاردن

Back to top button