ئێران ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی گرووپی “توندەریا ” ن دەستگیر کردووە ( ئەنجوومەنی پاشایەتی ئێران )
ئەنجوومەنی پاشایی ئێران تا ئیستا چۆنیەتی دەستگیر کردنی جەمشید شارمەهدییە ی پشتڕاست نەکردۆتەوە .
کاربەدەستانی ئێران دەڵێن ڕێبەرێکی گروپێکی ئۆپزسیۆنی ئێرانییان دەستگیر کردووە کە بنکەیان لە ئەمریکایە ، بەهۆی ئەوەی گوایە دەستی هەبووە لە هێرشێکی ساڵی 2008 بۆ سەر مزگەوتێکی شاری شیراز کە 14 کەسی تێدا کوژراون زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی ئاگاهی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند جەمشید شارمەهدییە سەرکردەی گروپی ئەنجومەنی پادشاهی ئێران دەستگیر کراوە.
تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ئاماژەی بەوە نەکردووە شارمەهدییەی کەی و لە کوێ دەستگیر کراوە.
ئەنجومەنی پادشاهی ئێران گروپێکن هەوڵی رووخانی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە فەتحوڵڵا مەنوچێهری، سەرۆکی ئەنجوومەنی پاشایەتی ئێران، 15 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی لە پارێزگای هەکاریی تورکیا بێسەروشوێن بوو. کوڕی فەتحوڵڵا مەنوچێهری، پێی وایە هێزە ئەمنییەکانی ئێران باوکیان رفاندووە.