چەندین کۆگای تایبەت بە ئۆکسیجن بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری دابین کراوە

 

 

بە گویرەی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ، کێشەی نەبوونی ئوکسیخن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بە یەکجاری چارەسەر کراوە .

 

لە ئیستادا چەندین کۆگا پڕ کراون لە بوتڵی ئوکسیجن  بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێکدا بتواندرێت کەڵکی لێوەربگیرێت و خزمەتی نەخۆشەکانی پێبکرێت .

 

سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواكوڕک ئاشکرای دەکات لە ئیستادا لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر 231 نەخۆش ھەن و زیاتر لە 200 نەخۆش پێویستیان بە ئۆكسجین ھەیە و 10 نەخۆشیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە به‌شی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن

 

هەر بەپێی هەمان زانیاری جیا لەو ٤٠٠ بتڵەئۆکسیجنەی رۆژانە کە لەبەر دەستن لە نەخۆشخانەکەدا ، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە کۆگاکاندا بەشی یەک مانگ ئۆکسیجن لە کۆگاکاندا ڕاگیراوە .

Back to top button