بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت یەک ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دابین دەکرێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ملیارێک دینار بۆ تەندروستیی هەولێر تەرخاندەکرێت کە  پارەکە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا 
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەوڵێر تەرخانکرا.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.
وەزارەتی تەندروستی
2020/8/1
Back to top button