کۆمسیۆنی باڵای عێراق: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن لە ٦ی حوزێرانی داهاتوو
دوایە ئەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی ٦-ی حوزێرانی ٢٠٢١ دیاری کرد بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق،کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عێراق رایگەیاند، ئامادەین هەڵبژاردنی پێشوەخت لەو وادەیە ئەنجامبدەن کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دیاریکردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند کە، ئامادەن لەو وادەیەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دیاریکردووە کە رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ە، هەڵبژاردن بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کە خواستی گەلی عێراق و هاوسەنگی و بێلایەنی پێوەرە سەرەکییەکانی بن بەڕێوەببەن.
رۆژی هەینی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتهیهكیدا رایگەیاند، رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراق. ئەوەش یەکێکبوو لە بەڵێنەکانی کازمی کاتێک وەکو سەرۆکوەزیران دەستبەکار بوو.