حزبوللای عێراق تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە کازمی دەکەینەوە
لەگەڵ قولبونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان مستەفا کازمی و میلیشیاکانی حزبوللای عێراق، ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای حزبوللا رایگەیاند کە تۆلەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو موهدی موهەندیس لە کازمی دەکاتەوە.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی له گروپی چه‌كداریی حزبوڵڵای عێراقی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرنووسیویه‌تی، كاتێك كازمی پۆستی سه‌رۆكی هه‌واڵگری گشتیی عێراقیی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئاسانكاری بۆ کوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس كردبوو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبوڵڵا ده‌ڵێت: “جه‌ژنه‌كه‌مان له‌م سه‌رده‌مه‌دا نابێته جه‌ژن، ته‌نیا مه‌گه‌ر به قه‌باره‌ی كوژرانی سوله‌یمانی، موهه‌ندیس و كوژراوانی شاری قائيم تۆڵه له بكوژانیان بكه‌ینه‌وه”.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: “ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆی عێراق به‌شداری ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه، هه‌ر له كازمییه‌وه تا نزمترین پله و ئاسانكارییان بۆ ئه‌و هێرشانه كردووه، له سزاكان رزگاریان نابێت، باجه‌كه‌ی هه‌ر چه‌ند و كاته‌كه‌ش چه‌نده درێژ بێت”.