بۆ یەکەمجار لە ئاکرێ دوو توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای دهۆك تۆماركرا كە تەمەنیان لە 60 تا 66 ساڵە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك لە راگەیەندراوێكدا گیان لەدەستدانی دوو تووشبووی كۆرۆنای لە نەخۆشخانەی گوڵان لە قەزای ئاكرێ راگەیاندووە و دەڵێت، بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو نەخۆش لە تەمەنی (٦٠-٦٦) ساڵیدا لە نەخۆشخانەی گوڵان گیانیان لە دەستداوە.

لەڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێك لە تووشبووەكان پاسەوان و ئەوەی دیكەش كاسبكار بووە، رۆژی شەممە 1ی ئاب دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و نموونەیان لێوەرگیراوە، پێش دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكان گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك داوای لە ھاوڵاتیان كردووە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماكانی تەندروستی بن.

شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردودا 277 توشبوی نوێی كۆرۆنا لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراوە كە بەم شێوەیە بوە، هەولێر 202 كەس، سلێمانی 23 كەس، گەرمیان 3 كەس و لە دهۆكیش 49 توشبووی نوێ تۆماركراوە، لەگەڵ 551 گیان لەدەستدان.

Back to top button