عەرەبی هاوردە بە یارمەتی هێزی سەربازی زەوییەکانی کورد داگیر دەکەن
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکەڕک کەوتووە ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبی هاوردەو هێزی سەربازی عێراقی لە سنووری داقوق هەوڵی داگیرکردنی زەوییەکانی کورد دەدەن ڕێک هاوشێوەی تەعریبی سەردەمی سەدام حوسێن .
هەر بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ، هاووڵاتییانی کوردی ئەو سنوورەش لە گردبوونەوەیەکدا داوا لە دەسەڵاتدارانی کورد و بەغدا دەکەن ئەو زوڵم و زۆرە بێتە راوەستان و ڕێگری لە تەعریبێکی هاوشێوەی دەسەڵاتداری بەعس بکرێت .
هاوکات لە گەڵ گردبوونەوەی هاووڵاتییانی کورد ، هێزەکانی عێراقی لە هەوڵی ئەوەدان بڵاوەیان پێبکەن و رێگاش نادەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن رووماڵی ئەم دۆخە بکەن کە لەو ناوچانە لە ئارادایە .