وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات لە هەفتەی ڕابردوودا103 کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە .

 

هەر بۆیەش وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و هۆشداری دەدات لەوە ی ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی مردن لە دووهەفتەی دوای جەژنی قوربان بە هۆی کۆرۆناوە پێشبینی کراوە ، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان زیاتر لە پێشوو ڕەچاوی خۆپارێزی تاک بکەن .

 

ئەوە هۆشدارییەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە ئیستادا ناوچە گەشتیارییەکان کراوەن و هاووڵاتیانیش بە بێ ڕەچاو کردنی دۆخەکە لە گەشت و سەیرانی جەژنن

Back to top button