رێبوار تاڵەبانی : بۆ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا دژ بە تەعریب کاردانەوەیان نەبووە

 

لە کاتێکدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕای وایە چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێویستی بە هەڵوێست و بڕیارێی سیاسییە لە لایەن کوردەوە ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک گوتی ئەوەی سەدام بە 30 ساڵ پەی نەکرا ، کازمی دەیەوێت بە 3 ساڵ بیکات و پەرلەمانتارانی کوردیش لە بەغدا لە گوێی گادا نوستوون .

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی  پارێزگای کەرکوک گوتی : “دوای 16ی ئۆكتۆبەر پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ھیچ ھەڵوێستێكیان لەبارەی داگیركارییەكانی ناوچە كوردستانییەكان نەبووە، 60 پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەن، تائێستا جورئەتی ئەوەیان نەبووە بڵێن بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەین، تا بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان یەكلا دەكرێتەوە، ھاوكات دەبێ وەزیری پێشمەرگە لەم كاتەدا بێتە سەر خەت و بڵێ پێشێلكردنی دەستوور قبوڵ ناكەین

 

هاوکات رێبوار تالەبانی ڕایدەگەیەنێت  “لەو بڕوایەدام دەستێكی ناوچەیی لە پشت ئەم تەعریبەوەیە و هەرهامان خەیانەتکارانی 16 ئۆکتۆبەر کە بوونە هۆکاری ڕژانی خوێنی 1600 پێشمەرگە دیسان خاک بفرۆشن بە ڕاکان جبوری .

 

لە کۆتاییدا ئاماژە بە قسەیەکی حەیدەر عیبادی دەکات و دەڵێت : “حەیدەر عەبادی خۆی گوتویەتی ئێمە و ئێران و توركیا كۆكین لەسەر ئەوەی كە بەھیچ شێوەیەك كەركووك نەگەڕێتەوە سەر ھەرێمی كوردستان و مادەی 140یش جێبەجێ نەكرێت”.

Back to top button