پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی ئێزدیان

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی ئێزدیان ، پەیامێکی پێرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئێزدیان جیهان و تایبەت کوردستان دەکات .

 

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە ماڵبات و كەسوكاری هەموو ڕفێنراوەكان دڵنیادەكەینەوە تا خوشك و برایەكی ئێزدیی بێسەروشوێن مابێت، لەسەر هەوڵی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبن

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە ”هیوادارم جەژن بۆ ئێزدیان و هەموو كوردستان بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە و هەموو جەژنەكان لە ڕەوشێكی باشتردا بگێڕن”.

 

ئاشكراشیكرد، ماڵبات و كەسوكاری هەمو رفێنراوەكان دڵنیادەكەینەوە كە تا خوشك و برایەكی ئێزدیی ئێمە بێسەروشوێن مابێت، لەسەر هەوڵ و دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبین، هیوای جەژنێكی ئارام بۆ هەموو ئێزدیان دەخوازێت.

 

ڕوونیشیكردەوە، بە هیوای ئەوەی جەژنی داهاتوو هەموو ئاوارە ئێزدییەكان گەڕابێتنەوە سەر ماڵ و شوێنە ئاوادەنكراوەكانیان.

Back to top button