63 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە بە جۆرێک کە ئەمڕۆ یەك شەممە 2 هەزار و 447 كەس تووشبوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە كە ئەمڕۆ یەك شەممە 2ی ئابی 2020 پشكنین بۆ 14 هەزار و 399 كەس ئەنجامدراوە و 2 هەزار و 447 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون.
ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 2 هەزار و 611 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە.
بە پێی داویین ئامار ، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 129 هەزار و 151 كەس و چاكبوونەوەش 91 هەزار و 886 كەس و مردنیش 4 هەزار و 868 كەس.