راپۆرتێك لەسەر کێشەکانی نەخۆشخانەی رزگاری  دەدرێتە  سەرۆكایەتی حكومەت‌ و پەرلەمان

 

 

دکتۆر سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێداوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات هەفتەی داهاتوو كۆدەبنەوە‌ و راپۆرتێك لە بارەی کێشەکانی نەخۆشخانەی رزگاری  دەدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمان ‌و حكومەت

 

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان هاوکات ئاماژە بەوە دەکات  بەشێک لە کێشەکانی ئەو نەخۆشخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنی نەخۆشخانەکە  چونکە  “نەخۆشخانەكە زیاتر لە 40 ساڵە دروستكراوە پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە .

 

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان دڵنیایی دەدات لەوەی  راپۆرتەكەیان تەواو بێلایەنانە ‌دەبێت ‌و گوتی: “راپۆرتەکە لەسەر كەمتەرخەمی‌و كەموكوڕییەكانی نەخۆشخانەكە لەلایەن ئەندامانی زۆربەی فراكسیۆنەكان ئامادە دەكرێت كە ئەندامن لە لیژنەی تەندروستی، بەجۆرێك پەرلەمانتاری پارتی ‌و گۆڕان ‌و كۆمەڵ ‌و یەكێتی تێدایە، بۆیە زۆر واقعیانە‌ و بێلایەنانە ئامادە دەكرێت بە هیوای ئەوەی حكومەت كاری جدی لەسەر بكات”.

 

رۆژی 30-7-2020 بۆ ماوەیەک ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر نەما. بە گوتەی كەسوكاری بەشێك لەوانەی نەخۆشی كۆرۆنایان لەو نەخۆشخانەیەدا هەیە، نەمانی ئۆكسجین بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەند نەخۆشێك، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانەكە هەر هەمان رۆژ ئەوەیان رەتكردەوە كە تووشبووەکان بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانیان لەدەستدابێت.

 

Back to top button