سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران دەكات
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان لە خانەوادەی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران،
بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئایینی و شێخی تەكیەی قادری لە گەرمیان (شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گهوره داواکارم گیانی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببهخشێت .
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢ـی٨ـی٢٠٢٠