بارزانی : سوپای عێراق سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی تەواو كرد
خواكوڕك
لە چوارەم رۆژی كۆڕبەندی ئابووری لە داڤۆس لە پانێلێكدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،كێبڕكێ و ململانێى ئاينى و مهزههبى و تائيفى له عێراق و سووريا بوونى ههيه و ئهوه واقيعه و چارهسهرى بهپهلهشى ئهستهمه، بهڵام پێويسته كار بكرێت بۆ دۆزينهوهى چارهسهرێك ئهگينا سهقامگيرى لهو دوو وڵاته نايهته ئاراوه.
پێشتر بارزانی لەدیمانەیەكی دا رایگەیاندبوو، لەبەر رۆشنایی قسەکانی ئەوان بۆچوونى خۆم دهڵێم و پیشنیازی خۆم دەبێت لە پانێلەكەدا، هەروەها بارزانی لە پانێلەكەدا گوتی ئێمە چاوەروانیەكی زۆرمان لە ئێدارەی نوێی ئەمریكا هەیە كە هاوكاری و هەماهەنگی گەلی كوردستان بێت و هەروەها گوتیشی ئێمە پشگیری لە هەر جۆڕە داخوازیەكی گەلی كوردستان دەكەین لە رۆژئاوای كوردستان.
شایانی باسە رۆژی هەینی 20-1-2017 سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لە دواین رۆژی كۆڕبەندی ئابووری لە داڤۆس بەشداری بوو لە پانێلێك لەو كۆڕبەندە، كە هەریەكە لە ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، محەمەد شیمشەك جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی ھیلال ، مینا ئورێبی رۆژنامەڤان لە رۆژنامەی “شرق الاوسط” و جەبران باسیل بەشداری تێیدا كرد.