رۆناڵدۆ: من خیانه‌تم لێ‌کرا
رۆناڵدۆ نازاریۆ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان پێیوایه له‌لایه‌ن کارگێری یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه خیانه‌تی لێ‌کرا.
دیارده له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ دیاریۆ سپۆرت گووتی ” ئه‌و کاته‌ی له ریزه‌کانی نێرازۆری تووشی پێکان بووم، دوای کۆتایی وه‌رز زۆر چاوه‌ڕێ په‌یوه‌ندیه‌کی کارگێری یانه‌که‌م بم، به‌ڵام هیچ قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کردووم و منیش له ساڵی 2007 بریارمدا په‌یوه‌ندی به ئه‌یسی میلان بکه‌م، راسته ئه‌م کاره‌م بووه هۆی دڵگرانی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام ناچار بووم ئه‌و کاره بکه‌م ”.
رۆناڵدۆ له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ” ئێستاش هانده‌رانی ئینته‌ر پێیانوایه خیانه‌تم له ئه‌وان کردووه، به‌ڵام ئه‌وه کارگێری یانه‌که بوون که خیانه‌تیان لێکردم و هیچ په‌یوه‌ندیان پێوه نه‌کردم ”.